ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکان و بەتایبەتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە ڕۆژان و کاتژمێرەکانی ڕابردوو چڕ بووەتەوە و سەدان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
کوژرانی 75 ئیسرائیلی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو
برهام مائیر کارناسی پرسە سەربازییەکانی ئیسرئایل لە کەناڵی 12 ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێمە ئەبێ دان بە ئەوەدا بنێین کە حەماس سەرکەوتووە و درێژەی ڕەوتی لەخۆبایی بوونی ئەرتەش، دەبێتە هۆی بەزینی زیاتری ئەرتەشی ئیسرائیل.
ناوبراو درێژەی دا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 25 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێندراوە و ئەگەر ئاوا دایبنێین کە لە هەر ئۆتۆمبێلدا 3 سەرباز هەبووە، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 75 کەس دەبێت .
هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل،تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژێمەش ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیان کردە ئامانج.
هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیش بە هێرش بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ ڕزوان و نەسر هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای شاری غەززە پێک هەڵپرژان و ڕێگریان کردە سەر بەرەوپێش چوونیان لە ئەو ناوچە.
Your Comment